Archive
پیاوێکی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر سایتی “تویته‌ر”، “باراک ئۆباما” سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکای هاک کرد.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، پیاوێکی ده‌ستگیر کردووه که توانیویه‌تی سایتی باراک ئۆباما له‌سه‌ر سایتی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هاک بکات.
مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند كه ویبگه‌رى Internet Explorer 9 به‌رهه‌م هێناوه
گه‌وره كۆمپانیاى ئه‌مریكى مایكرۆسۆفت ئاشكراى كرد كه نوێترین به‌رهه‌میان له بوراى پرۆگرامه‌كانى ئینته‌رنێت بریتیه له ڤێرژنى نوێى وێبگه‌رى Internet Explorer 9 ئه‌مه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزى كۆمپانیاى ناوبراوه به‌رامبه‌ر تاكه ركابه‌ره‌كه‌ى كه كۆمپانیاى گۆگڵه كه له‌م دواییه‌دا تووشى كۆمه‌ڵێك كێشه هاتوه‌و مایكرۆسۆفتیش ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه.
موسڵمانانى رووسیا یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار به‌رز راده‌گرن
وه‌كو تێكرِاى موسڵمانانى جیهان، موسڵمانانى شارى مۆسكۆى پایته‌ختى رِووسیا ده‌ستیان كرد به‌رِێكخستنى ئاهه‌نگێكى شایسته‌به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار (درودى خواى له‌سه‌ر بێت).
کۆریای باکوور دابەشکردنیکی لینوکس دەوەشێنێت
بەفەمەرمانی سەرۆکی کۆریای باکوور “Kim Jong-Il” ، دابەشکردنێکی لینوکس بەناوی “Red Star” پێشخرا.
جێگای سەرنجە لە وڵاتی کۆریا ئینتەرنێت قەدەغەیە ، جگە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا نهێنییەکانی هەواڵگری.
ئەم زانیاریانە لەلایەن خوێندکاریکی ڕوسی کە لە زانکۆیەکی پایتەختی کۆریا “Pyongyang” لەنزیک باڵوێزخانەی ڕوسیا دەخوێنێت بڵاوبۆتەوە بەناوی “میخائیل” کە خۆی بە بڕی ٥ دۆلار ئەم سیستەمەکارگێریەی کڕیوە.
بەپێی مەکۆی دیبیان ئەم OS سود لە “KDE ” وەردەگرێت ، بەڵام ئاشکرا نییە”Red Star “ بنکەی لەسەر کام دابەشکردن داڕێژراوە.
ریكلام كردن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یاهوو گۆگلی و زۆر له سایته به‌ناوبنگه‌كانی گرته‌وه
مامۆستا رزگار قادر ماسته‌ر و شاره‌زاى بوارى ئایتى له شارى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌تى بۆ سایتى یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت كه سایتى یاهوو گۆگڵ له‌و گه‌وره كۆمپانیا جیهانیانه‌ن كه بونه‌ته پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى رۆژانه‌ى هاوولاتیانى به‌كارهێنه‌رى ئه‌نته‌رنێت له هه‌موو جیهاندا 
ناوبراو له لێدوانه‌كه‌ى بۆ سایتى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند له درێژه‌ى ئه‌و كاره نایاساییانه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى بۆ كاندیده‌كانى ده‌یكات له شارى سلێمانى، له‌رِێى سێرڤه‌رى كۆمپانیاى (گۆران نێت)ه‌وه ریكلامى كاندیده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى ده‌خزێنێته نێو هه‌ردوو سایتى به‌ناوبانگى جیهانى (یاهو) ، (گوگل)، ته‌نها بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ى كه ئینته‌رنێتى گۆران نێت به‌كار ده‌هێنن، كه ئه‌مه‌ش له رووى یاساكانى تایبه‌ت به بوارى ریكڵامكردن دزیه‌كى ئاشكرایه و لێپرسینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، وه له رووى زانستى ئایتییه‌وه كارێكى ئاسان و ساده‌یه‌و ته‌نها دانانى چه‌ند فایلێكى تایبه‌ته له سێرڤه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌گینا ریكڵام كردن له‌و سایتانه ملیۆنان دۆلارى پێویسته.












































پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.