ژماره نهێنیه‌كه‌ت بۆ 17هه‌زار ساڵ بپارێزه
له رِاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جۆرجیاى ته‌كنه‌لۆژى بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆشدارى ده‌داته سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت كه ژماره نهێنیه‌كانیان له 12 پیت و ژماره و هێما كه‌مترنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له هێرشى چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت.
هه‌ر له‌و رِاپۆرته‌دا كه په‌یمانگاى ناوبراو پێى هه‌ڵساوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 12 ژماره نهێنیه‌ى كه هه‌ڵى ده‌بژێریت ته‌نا له هێماكان پێكهاتبێت یان هێماى زۆرى تێدابێت وه‌كو (*,&,^,%,$,#,@,!,…)ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ژماره نهێنیه‌كه‌ت بدزێت پێویستى به 17 هه‌زار و 134 ساڵ هه‌یه و بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكى ئه‌سته‌مه.
دواى 18 ساڵ چاوه‌روانى ، ئۆتۆكاد بۆ ماك گه‌رایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ى بۆ دواجار و دواین ڤێرژنى به‌رنامه‌ى ئۆتۆكادى ئه‌ندازیارى له‌ساڵى 1992 زاینى بوو كه‌له‌سه‌ر ماك ئیشى كرد و دواى ئه‌وه تا ئه‌مرۆ هیچ كام له ڤێرژنه‌كانى ئۆتۆكاد له‌سه‌ر ماك كراى نه‌ده‌كرد ،به‌لام پاش 18 ساڵ دابران ئه‌مجاره‌یان ڤێرژنێكى نوێیان به‌رهه‌م هێناوه كه‌له‌سه‌ر ماك كارده‌كات.
ڕووسیا ویندۆز رەتدەکاتەوە لینوكس ده‌وه‌شێنێت

ووڵاتی ڕووسیا لەهەوڵی ئەوە دایە کە سیستەمێکی کارگێڕی سەرچاوە کراوەی تایبەت بەخۆی دروستبکات. ئەم سیستەمەش لە سەدا 90 لەسەر بنەمای لینۆکس دادەڕێژرێت. پرۆژەکەش نزیکەی 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ تەرخانکراوە. حکومەتی ڕووسیا ئاواتەخوازە کە ئەم بەرهەمە لە ساڵی داهاتوو تەواوبێت، لەگەڵ تەواوبوونی ئیتر هەموو کۆمپیوتەری شوێنە گشتیەکانی ئەو ووڵاتە ئەم سیستەمە بەکاردەبەن.
چۆن به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی هه‌ژماره‌که‌ت له سایته به‌ناوبانگه‌کاندا ده‌سڕیته‌وه؟
yandex به‌شێكی بۆ گۆڵه‌كانی مۆندیال كردووه
یه‌ندیكس سایتی دروستكردنی ئیمه‌یڵ كه له زۆر به‌ی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له پله‌ی یه‌كه‌م دووه‌م سێیه‌م دایه هه‌ستا به درووستكردنی به‌شێك بۆ گۆڵه‌كانی مۆندیال كه ده‌توانی هه‌موو گۆڵه‌كانی ببینی وه یه‌ندیكس سایتێكی رووسیه به پێی ئه‌لیكسیا له پله‌ی 26 دایه له جیهان .
دووه‌م گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌هه‌رێمى كۆسۆڤۆ كۆتایى به‌دروست كردنى هات
كۆمه‌ڵه‌ى قه‌ته‌رى خه‌یرى كۆتایى هێناوه‌به‌دروست كردنى دووه‌م گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌هه‌رێمى كۆسۆڤۆ.
ئه‌مه‌و ئه‌و مزگه‌وته‌رِووبه‌ره‌كه‌ى 800 مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و ده‌كه‌وێته‌شارى (بریشتینا) ى پایته‌ختى ئه‌و هه‌رێمه‌و له‌سێ به‌شى سه‌ره‌كى پێكدێت و جێگه‌ى 9 هه‌زار نوێژ خوێن ده‌بێته‌وه‌به‌شه‌كانى فێربوونى قورئانى پیرۆز‌و زمانى عه‌ره‌بى تێدایه‌و تێچووه‌كه‌شى گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ریالى قه‌ته‌رى.
هه‌مان سه‌رچاوه‌باسى له‌وه‌ش كردووه، كه‌ئێستا ده‌زگاى خه‌یرى قه‌ته‌رى 900 منداڵى بێ باوكى گرتۆته‌ئه‌ستۆى خۆى و مانگانه‌یارمه‌تیان ده‌دات.





















































