دواى 18 ساڵ چاوه‌روانى ، ئۆتۆكاد بۆ ماك گه‌رایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ى بۆ دواجار و دواین ڤێرژنى به‌رنامه‌ى ئۆتۆكادى ئه‌ندازیارى له‌ساڵى 1992 زاینى بوو كه‌له‌سه‌ر ماك ئیشى كرد و دواى ئه‌وه تا ئه‌مرۆ هیچ كام له ڤێرژنه‌كانى ئۆتۆكاد له‌سه‌ر ماك كراى نه‌ده‌كرد ،به‌لام پاش 18 ساڵ دابران ئه‌مجاره‌یان ڤێرژنێكى نوێیان به‌رهه‌م هێناوه كه‌له‌سه‌ر ماك كارده‌كات.
شایه‌نى باسه گه‌روه كۆمپانیاى ئۆتۆدیسك رِایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتوبون له ده‌ركردنى ڤێرژنێكى نوێ به‌رنامه‌ى ئۆتۆكاد كه تایبه‌ته به ماك و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئایفۆن و ئایپادیش به‌بێ كیشه كارده‌كات.
جێگاى وه‌بیر هێناوه‌یه ساڵى 2006 كۆمپانیاى ناوبراو ڤێژنێكى ئه‌زمونى بۆ كۆمپیوته‌رى ماك به‌رهه‌م هێنا له‌رِێگاى Bootcamp.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئۆتۆدیسك له‌دواى ئه‌وه‌هات كه له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه‌وه داواكردنى كۆمپوته‌رى ماك به رِێژه‌ى له 50%به‌رز بۆته‌وه.








































