ژماره نهێنیه‌كه‌ت بۆ 17هه‌زار ساڵ بپارێزه
له رِاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جۆرجیاى ته‌كنه‌لۆژى بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆشدارى ده‌داته سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت كه ژماره نهێنیه‌كانیان له 12 پیت و ژماره و هێما كه‌مترنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له هێرشى چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت.
هه‌ر له‌و رِاپۆرته‌دا كه په‌یمانگاى ناوبراو پێى هه‌ڵساوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 12 ژماره نهێنیه‌ى كه هه‌ڵى ده‌بژێریت ته‌نا له هێماكان پێكهاتبێت یان هێماى زۆرى تێدابێت وه‌كو (*,&,^,%,$,#,@,!,…)ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ژماره نهێنیه‌كه‌ت بدزێت پێویستى به 17 هه‌زار و 134 ساڵ هه‌یه و بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكى ئه‌سته‌مه.









































