چۆن به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی هه‌ژماره‌که‌ت له سایته به‌ناوبانگه‌کاندا ده‌سڕیته‌وه؟
سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌یسبووك له چاو هه‌ندێك له خزمه‌تگوزاریه‌کانی تردا ئاڵۆزه. به دوو ڕێگا ده‌توانیت واز له هه‌ژماره‌که‌ت بهێنیت. یه‌کێکیان هه‌میشه‌ییه، یه‌کێیکی تریشیان هه‌میشه‌یی نیه و ده‌توانیت لێی په‌شیمان ببیته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی هه‌ژماره‌که‌ت دابخه‌یت و دواتر بیکه‌یته‌وه ئه‌وه ئاسانه: بڕۆ Account Settings و پاشان کلیك له‌سه‌ر Deactivate Account بکه. ئه‌مه هه‌ژماره‌که‌ت له فه‌یسبووك ده‌شارێته‌وه و هه‌رکاتێك ویستت بیکه‌یته‌وه ده‌توانیت به ئاسانی بچیته
وه ژووره‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی لایببه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت له ڕێی ئه‌م فۆرمه‌وه داواکاری بنێریت بۆ فه‌یسبووك که هه‌ژماره‌که‌ت بسڕێته‌وه. به‌ڵام هه‌روا ئاسان نیه. چونکه به زوویی هه‌ژماره‌که‌ت ناسڕنه‌وه و ئه‌گه‌ر دوای ناردنی داواکاریه‌که‌ت بۆ یه‌ك جاریش بێت بچیته ناو فه‌یسبووك ئه‌وا داواکاریه‌که‌ت پشتگوێ ده‌خرێت. له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره که پێش ناردنی داواکاریه‌که هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك له ناو کۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌که‌تدا که په‌یوه‌ندیان به فه‌یسبووکه‌وه هه‌یه Log out بکه‌یت و ئینجا داواکاری بنێریت. به ته‌واوی نازانرێت که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا فه‌یسبووك هه‌ژماره‌که‌ت ده‌سڕێته‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه نا فه‌رمیه‌کان ده‌ڵێن (14 ڕۆژ) … ئه‌گه‌ر ویستت تاقی بکه‌یته‌وه بزانیت هه‌ژماره‌که‌ت سڕاوه‌ته‌وه یان نا وا باشتره ماوه‌ی مانگێك له ناردنی داواکاریه‌که‌ته‌وه چاوه‌ڕ
ێ بیت ئینجا ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌یت. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت له فه‌یسبووك ده‌توانیت لێره بخوێنیته‌وه.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك، سڕینه‌وه‌ی هه‌ژمار له تویته‌ر زۆر ئاسانه. هه‌ر ته‌نها بچۆ ژووره‌وه و به‌شی Account Setting هه‌ڵبژێره و کلیك له‌سه‌ر به‌سته‌ری Deactivate my account بکه. ڕاسته‌وخۆ هه‌ژماره‌که‌ت ده‌سڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه مانگێکی پێ بچێت تا به ته‌واوی زانیاریه‌کانت له سیسته‌مه‌که‌یاندا نه‌مێنێت. زانیاری زیاتر لێره ده‌ست ده‌که‌وێت.
MySpace
نه‌هێشتنی هه‌ژماره‌که‌ت له مایسپه‌یس تۆزێ گرانه به‌ڵام مه‌حاڵ نیه. بچۆ ژووره‌وه بۆ ناو هه‌ژماره‌که‌ت و پاشان بۆ My Account و ئینجا Account هه‌ڵبژێره. وه‌ره خواره‌وه تا به‌شی Account Cancellation ده‌بینیت و کلیك له‌سه‌ر Cancel Account بکه.
لێره‌وه تۆزێ ئاڵۆز ده‌بێت. چونکه دوای چه‌ند ڕۆژێك ئینجا مایسپه‌یس ئیمه‌یڵت بۆ ده‌نێرێت که زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت تێدایه. داوای دووپاتکردنه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌تت لێ ده‌کات و یه‌کسه‌ر هه‌ژماره‌که‌ت ده‌سڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه کێشه‌یه ئه‌گه‌ر ئیمه‌یڵه‌که‌ت که له مایسپه‌یس به‌کارتهێناوه ئێستا به‌کاری نه‌هێنیت و نه‌زانیت تێپه‌ڕه‌وشه‌که‌ت چیه. ڕێنمایی فه‌رمی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت له مایسپه‌یس لێره ده‌ست ده‌که‌وێت.
سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری گووگڵ به چاو زه‌به‌لاحی کۆمپانیاکه و زۆری خزمه‌تگوزاریه‌کانیه‌وه زۆر ئاسانه… له‌وانه‌یه وابزانیت ک
ه هه‌ر دانه‌یه‌ك له خزمه‌تگوزاریه‌کان پێویست بکات که به جیا هه‌ژماره‌که‌ی لا ببه‌یت… به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌توانیت هه‌موو هه‌ژماره‌کان به یه‌که‌وه لا ببه‌یت جگه له هه‌ندێکی که‌میان که ده‌بێت به جیا لایببه‌یت وه‌ك Google Analytics. بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری
گووگڵ له به‌شی هه‌ژماره‌کانه‌وه بچۆ ژووره‌وه دواتر کلیك ل
ه‌سه‌ر به‌سته‌ری Edit بکه له ته‌نیشت My Products ده‌توانیت له‌وێوه خزمه‌تگوزاری Orkut یان Web History بسڕیته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌موو هه‌ژماره‌که‌ت بسڕیته‌وه به کلیكکردن له‌سه‌ر Clear account and delete all services and info associated with it که ده‌تبات بۆ فۆڕمێك که دووپاتکردنه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کان ده‌که‌یت… ئه‌گه‌ر هه‌ژماری گووگڵت به‌ستبێته‌وه به هه‌ژماری YouTube ئه‌وکاته هه‌ژماره‌که‌ی یوتیوب ده‌بێت به جیا بسڕیته‌وه. دوای ئه‌مه داوای تێپه‌ڕه‌و شه‌که تت لێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره دڵنیا ببیته‌وه له سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت
و هه‌موو به‌رپرسیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و پرۆسه‌یه وه‌ربگریت. بۆ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژمار
ی گووگڵ سه‌یری ئێره بکه .
ebay
لابردنی هه‌ژماره‌که‌ت له ئی به‌ی زۆر ئاسانه به‌ڵام پێویست به ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ده‌کات. دڵنیا به که هه‌ژماره‌که‌ت هیچ پاره‌یه‌کی تیا نه‌ماوه و له‌م فۆڕ
مه‌وه داوای سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت بکه. ئه‌گه‌ر به نیازیت که ئیمه‌یڵه‌که‌ت له داهاتوودا له ئی به‌ی به‌کاربهێنیته‌وه دیسان وا باشتره پێش سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ی ئێستات ئیمه‌یڵه‌که‌ت بگۆڕیت چونکه ئه‌م سایته ڕێگا نادات که ئیمه‌یڵی هه‌ژماری سڕاوه جارێکی تر به‌کاربهێنرێت.
Wikipedia
ویکیپیدیا یه‌کێکه له‌و سایته که‌مانه‌ی که ڕێگانادات هه‌ژماره‌که‌ت بسڕیته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵێ، که هه‌ژماری ویکیپیدیات دروستکرد به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌مێنێته‌وه… هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه هه‌ندێك زانیاریت بسڕڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ژماره‌که به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
Flickr/Yahoo
بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری Flickr دوای چوونه ژووره‌وه کلیك له‌سه‌ر settings بکه و تابی Personal Information هه‌ڵبژێره و کلیك له‌سه‌ر Delete your Flickr account بکه… پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌کرێته‌وه که ئاگادارت ده‌کاته‌وه که هه‌موو وێنه و ڤیدیۆکانت ده‌سڕێنه‌وه. بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری Yahoo دوای چوونه‌ژووره‌وه بچۆ لاپه‌ڕه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژمار. لێره‌دا داوای تێپه‌ڕه‌وشه‌ت لێده‌کات بۆ دڵنیا بوونه‌وه له سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت. دوای سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌ک
ه‌ت زانیاریه‌کانت بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ له‌سه‌ر سێرڤه‌ری یاهوو ده‌مێننه‌وه.
Windows Live
بۆ داخستنی هه‌ژماره‌که‌ت له Windows Live دوای چوونه‌ژووره‌وه به‌شی Other options هه‌ڵبژێره و له خواره‌وه کلیك له‌سه‌ر Close y
our account بکه. لاپه‌ڕه‌یه‌ك دێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له سڕێنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت، له‌وێدا تێپه‌ڕه‌وشه‌که‌ت بنووسه و کلیك له‌سه‌ر Yes بکه.
WordPress.com
WordPress.com ڕێگه نادات به سڕینه‌وه‌ی هه‌ژمار، به‌ڵکوو داوا ده‌کات که له کاتێكدا ویستت هه‌ژماره‌که‌ت بسڕیته‌وه ته‌نها به ناچالاکی به جێی بهێڵێت و ته‌واو. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زانیاریه‌کانت له سێرڤه‌ره‌که‌یان بسڕیته‌وه ده‌توانیت زانیاریه‌کانت بگۆڕیت و بڵاگه‌کانت بسڕیته‌وه له ڕێی Tools و پاشان Delete Site. وا باشتره ناوه‌ڕۆکی سایته‌که‌ت پاشه‌که‌وت بکه‌یت له ڕێێ Export کردنی، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ویستت هه‌مان بابه‌ته‌کان له شوێنێکی تر بڵاو بکه‌یته‌وه. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ژماره‌که‌ت سه‌یری ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه و ئه‌مه‌ش بکه.
YouTube
سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ی ڤیدیۆکانت به‌ڵکوو ته‌نها زانیاریه که‌سیه‌کانت ده‌سڕێنه‌وه، بۆ سڕینه‌وه‌ی ڤیدیۆکان ده‌بێت پێش سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که ئه‌وان بسڕیته‌وه. دوای چوونه‌ژووره‌وه کلیك له‌سه‌ر Manage بکه و پاشان Manage Account هه‌ڵبژێره و دواتر کلیك له‌سه‌ر Delete Account بکه و په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ ده‌کرێته‌وه دیسان کلیك له‌سه‌ر Delete Account بکه… دوای ئه‌وه‌ش یه‌کجاری تر داوای دوپاتکردنه‌وه‌ت لێده‌کات. دواتر بڕۆ ژووره‌وه بۆ دڵنیابوونه‌وه له سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت.
PayPal
داخستنی هه‌ژماری PayPal زۆر ئاسانه… دوای چوونه‌ژووره‌وه کلیك له‌سه‌ر به‌سته‌ری Profile بکه‌و له‌وێشه‌وه کلیك له‌سه‌ر Close Account بکه له ستوونی Account Informationـــدا. داوای دووپاتکردنه‌وه‌ت لێده‌کات، کلیك له‌سه‌ر Close Account بکه.



















































