مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند كه ویبگه‌رى Internet Explorer 9 به‌رهه‌م هێناوه
گه‌وره كۆمپانیاى ئه‌مریكى مایكرۆسۆفت ئاشكراى كرد كه نوێترین به‌رهه‌میان له بوراى پرۆگرامه‌كانى ئینته‌رنێت بریتیه له ڤێرژنى نوێى وێبگه‌رى Internet Explorer 9 ئه‌مه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزى كۆمپانیاى ناوبراوه به‌رامبه‌ر تاكه ركابه‌ره‌كه‌ى كه كۆمپانیاى گۆگڵه كه له‌م دواییه‌دا تووشى كۆمه‌ڵێك كێشه هاتوه‌و مایكرۆسۆفتیش ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه.
شایه‌نى باسه ئه‌و ڤێرژنه نوێیه به‌زمانى HTML5 دروست كراوه‌و به نوێترین ته‌كنیك به‌رهه‌م هاتوه وه‌كو CSS3 و XHTML و SVG و Acid3‘ واش چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى مایكرۆسۆفت زیاتر بازاره‌كانى Mozilla Firefox و Google Chrome به‌ره‌و دابه‌زین بات.
Categories: به‌شی ئه‌نته‌رنێت







































