کۆریای باکوور دابەشکردنیکی لینوکس دەوەشێنێت
بەفەمەرمانی سەرۆکی کۆریای باکوور “Kim Jong-Il” ، دابەشکردنێکی لینوکس بەناوی “Red Star” پێشخرا.
جێگای سەرنجە لە وڵاتی کۆریا ئینتەرنێت قەدەغەیە ، جگە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا نهێنییەکانی هەواڵگری.
ئەم زانیاریانە لەلایەن خوێندکاریکی ڕوسی کە لە زانکۆیەکی پایتەختی کۆریا “Pyongyang” لەنزیک باڵوێزخانەی ڕوسیا دەخوێنێت بڵاوبۆتەوە بەناوی “میخائیل” کە خۆی بە بڕی ٥ دۆلار ئەم سیستەمەکارگێریەی کڕیوە.
بەپێی مەکۆی دیبیان ئەم OS سود لە “KDE ” وەردەگرێت ، بەڵام ئاشکرا نییە”Red Star “ بنکەی لەسەر کام دابەشکردن داڕێژراوە.
سەرۆکی کۆریا “Kim Jong-Il”خۆی باسی گرنگی ئەم دابەشکردنەی لینکوسی کردووەو وتویەتی ، زۆر گرنگە خەڵکی کۆریا OS ێکی تایبەت بەخۆی هەبێت کەلەگەڵ کەلتور و دابونەریتیدا بگونجێت.
دابەشکردنی “ ئەستێرە سورە “ بەلایەنی کەمەوە پێوسیتی هەیە بە چارەسەرکەرێکی “Pentium III 800 Mhz” و 256MB ڕام و 3GB پەپکەی ڕەق بۆ هەڵسوڕاندن و وەگەڕخستنی ئەم سیستەمە کارگێڕییە.
دابەشکردنی ئەستێرە سوورە ، وێبگەڕی فایەرفۆکس و پرۆگرامی تێکست و وێنەو PDF و چەند یاریەکیشی لەخۆگرتووە.
جێگای ئاماژەیە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەگەر بە گوگڵ بگەڕایتایە دۆمەینێکی کۆریای باکورت نەئەدۆزیەوە (KP) ،بەڵام ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار دەدۆزیتەوە.
وهرگیراوه له
http://www.nkeconwatch.com/2010/03/01/dprks-linux-os-red-star








































