باشترین 10 نێت بوكی جیهان به پێی PCworld
به پێی راپۆرتی pc world كۆمپیوته‌ره هه‌ڵگره‌كان، زیاتر له كۆمیپوته‌ره دیسكتۆپه‌كان خواستیان له‌سه‌ره‌و له‌و ناوه‌دا نێت بوكه‌كان توانیویانه زۆرترین فرۆشیان له بواری كۆمپیوته‌ردا هه‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كورت له درووستبوونی نێت بوكه‌كان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران له ئێستادا به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو روویانكردووه‌ته به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره بچوكه‌و به شیاوترین ئامێری گه‌شت‌و گوزار له‌ناو ئینته‌رنێت‌و ناردنی ئیمه‌یل ده‌زانن.
دوابه‌دوای زیابوونی داوا له‌سه‌ر نێت بوكه‌كان له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، شاره‌زایانی سه‌رنته‌ری pc world له دواهه‌مین لێكدانه‌وه‌ی خۆیاندا باشترین 10نێت بوكی جیهانیان هه‌ڵبژاردووه كه له خواره‌وه‌دا لیسته‌كه‌ی هاتووه.
NB205-310ی توشیبا، پرۆسیسه‌ریAtom N280 ی ئینتێل به توانای 1660 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
Go ی سامسۆنگ، پرۆسیسه‌ری Atom N270ی ئینتێل به توانای 1600 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
3N120 ی سامسۆنگ، پرۆسیسه‌ری Atom N270ی ئینتێل به توانای 1600 مێگاهرتز، شاشه 1/10 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
Eee PC 1005HA ی ئه‌یسوس، پرۆسیسه‌ریAtom N280 ی ئینتێل به توانای 1660 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
IdeaPad S12 ی لیڤینو، پرۆسیسه‌ری Atom N270 ی ئینتێل به توانای 1600 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/12 ئینچی‌و هارددیسكی 160 گیگابایتی هه‌یه‌وكێشه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری 5/1 كیلوگرامه.
Mini 5101ی ئێچ پی، پرۆسیسه‌ریAtom N280ی ئینتێل به توانای 1660 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی، هارددیسكی 160 گیگابایتی هه‌یه.
Eee PC 1008HA ی ئه‌یسوس، پرۆسیسه‌ریAtom N280ی ئینتێل به توانای 1660 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی‌و هارددیسكی 160 گیگابایتی له‌سه‌ره.
Aspire One 751hی ئه‌یسه‌ر، پرۆسیسه‌ریAtom Z520ی ئینتێل به توانای 1330ی مێگاهرتز، شاشه‌ی 6/11 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
NP-NC20ی سامسونگ، پرۆسیسه‌ری 1000 مێگاهرتزی، شاشه‌ی 1/12 ئینچی‌و هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.
10Inspiron Mini 10ی دێل، پرۆسیسه‌ریAtom Z530ی ئینتێل به توانای 1600 مێگاهرتز، شاشه‌ی 1/10 ئینچی، هارددیسك 160 گیگابایتی هه‌یه.








































